دابینکردنی تەندروستیی چوونییەک بۆ هەمووان ئامانجێكی لووتکەی تەندروستیی جیهانییە

28-10-2019
هونەر رێبوار
نیشانەکردن لووتکەی تەندروستیی
A+ A-


رووداو- هەولێر

کارەکانی رۆژی یەکەمی لووتکەی تەندروستی جیهانی کۆتاییان پێهات، تێیدا چەند پانێڵێکی جیاواز بە بەشداری نوێنەری رێكخراوە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەکانی جیهان بەڕێوەچوون. 


لووتکەی تەندروستی جیهانی کۆنفڕانسێكی ساڵانەی جیهانیی فراوانە، بە بەشداری زیاتر لە 2000 لە پزیشكان، سەرۆکی زانکۆکانی جیهان، توێژەرە نێودەوڵەتییەکان و سەرۆکی کۆمپانیاکانی دەرمان، وەزیری تەندروستی وڵاتان و چەندین کەسایەتی دیاری پێشەنگ لە پزیشكیدا لە 100 نەتەوەی جیاواز بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 200 کەس گوتاریان دەبێت. 

پرۆفیسۆر د. دێتلێڤ گانتین، سەرۆکی لووتکەی تەندروستی جیهانی، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی لووتکەی تەندروستی کوردستانی کردووە، بە فەرمی بانگهێشتی کردووە بۆئەوەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەشداری لە گەورەترین و گرنگترین رووداوی تەندروستی بکات لەسەر ئاستی جیهاندا.

دکتۆر ئاراس برادۆستی دەڵێت، بانگهێشتکردنی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی تەندروستی جیهانی دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە کوردستان دەبێتە تاکە بەشداربووی ناوچەکە لە لووتکەی تەندروستی جیهانیدا، هیچ یەکێک لە وڵاتانی عێراق، تورکیا و ئێران لە لووتکەکەدا بانگهێشتنەکراون.

 دکتۆر ئاراس ئەم بەشداریکردنە بۆ سەرکەوتنی یەکەمین لووتکەی تەندروستی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە مانگی چواری ئەمساڵ لە هەولێری پایتەخت بە بەشداریی زیاتر لە 600 پزیشك و پەرستاری نێوخۆیی و 13 وڵاتی بیانی ئەنجامدرا.

مژاری پانێڵەکان بابەتی تەندروستی جیاوازیان لەخۆدەگرت، گرفتە دەروونییەکانی ئاوارەکان، یەکسانی جێندەری و دابینکردنی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان لە گرنگترین مژارەکانی پانێڵەکان بوون. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."