مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکرد وێنەی MRIـی مێشک بە چەند چرکەیەک دەخوێنێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زانکۆیەک لە ئەمریکا مۆدێلێکی زیرەکیی دەستکردی پەرەپێداوە، کە دەتوانێت لە ماوەی چەند چرکەیەکدا وێنەی MRIـی مێشک بخوێنێتەوە و نەخۆشییەکان دەستنیشان بکات
 
زانکۆی میشیگان لە ئەمریکا ئاماژەبەوەدەکات مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردی لەسەر زیاتر لە سی هەزار وێنەی MRI لە ماوەی ساڵێکدا تاقیکردووەتەوە، حاڵەتە دەمارییەکانی بە رێژەی دروستیی گەیشتووەتە 97.5% دەستنیشان کردووە و پێشبینیی ئەوەشی کردووە کە نەخۆشەکە چەندە بەپەلە پێویستی بە چارەسەرە.
 
د. تۆد هۆڵۆن سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت "ئەوەی ئەم مۆدێلە لەوانی پێشووتر جیادەکاتەوە ئەوەیە کە تەنیا پشت بە وێنەی MRI نابەستێت، بەڵکو لەسەر زیاتر لە دووسەد هەزار توێژینەوە و 5.6 ملیۆن زنجیرە وێنەی MRI راهێنراوە."
 
د. تۆد هۆڵۆن گوتی " ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت شۆڕشێک لە بواری وێنەگرتنی دەماریدا لە سیستمە تەندروستییەکان درووست بکات."
 
مۆدێڵەکە ناوی پریمایە و دەتوانێت پزیشکان لە هەریەک لە حاڵەتەکانی خوێنبەربوونی مێشک یان جەڵتەی مێشک ئاگادار بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە