رووداو - تەندروستی
لە یەکێک لە کۆمەڵگە پزیشکییەکانی شاری هەولێر، نوێنەرانی کۆمپانیاکانی دەرمان رێگەیان پێنادرێت بەرزکەرەوە (مەسعەد) بەکاربهێنن.
ئەمیر مەهدی نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکانی دەرمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " زۆربەی نوێنەرانی کۆمپانیایەکانی دەرمان کۆلێژی دەرمانسازی یان پزیشکی گشتییان تەواوکردووە تاوەکو ببنە ئەو شتەی خەونم پێوە دەبینی، بەڵام ئەو کارە وادەکات وەک کەسێکی ئاسایی سەیر نەکرێین."
ئەمیر مەهدی دەڵێت، "ئەو بینایە 5 نهۆمە و سەرەڕای ئەوەی دوای کاژێر 7:30ـی ئێوارە دەرگە بەڕووی نوێنەری کۆمپانیاکان دەکرێتەوە، ئەوکاتەش ئێمە زۆر ماندووین و ناهێڵن بە بەرزکەرەوەکان سەربکەوین، ئەمە شتێکی ئاسی نییە."
بە گوتەی سەرچاوەیەک بۆ رووداو ئەو کۆمەڵگە پزیشکییە 99%ی پزیشکەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان نین و نوێنەرانی کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن 5 نهۆم بە پێپلیکانە (قادرمە) بڕۆنە سەرەوە.
سەرچاوەکە بە رووداوی گوت: "پێشتر لە هەندێک وڵات توالێتی رەشپێست و سپیپێست جیاواز بوو، بەڵام ئێستا لێرە ئەو جیاکارییەمان بەرامبەر دەکرێت و رێزمان ناگیرێت." گوتیشی، "ئەوانە کۆمەڵێک گەنجن و زۆربەیان بە ناچاری ئەو ئیشە دەکەن، بەڵام زۆرجار لە زۆر شوێن بە چاوێکی دیکەوە سەیر دەکرێن."
ئەو سەرچاوەیە داوای لە هەموو لایەک کرد رێز لە نوێنەرانی کۆمپانیاکان بگرن و داواشی لە سەندیکای پزیشکان و وەزارەتی تەندروستی کرد هەڵوێستی تووندیان بەرامبەر ئەو کارانە هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ