رووداو - تەندروستی
ناوەندی پێشگیریکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئێران 46٪ـی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوە بووە کە زۆرترینە.
ناسر مەلەکپوور، بەرپرسی ناوەندی پێشگیریکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرای دەکات، رێژەی گیانلەدەستدان بە جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجاندا زیادبووە بەتایبەت گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ کە ئەم ساڵ لەو وڵاتە 27 هەزار و 200 حاڵەت تۆمار کراون.
لە ئێران 11 هەزار و 146 تەختی فریاگوزاری و 112 سەنتەری دڵ هەن کە تایبەتن بە یەکەکانی بووژاندنەوەی دڵ.
هۆکاری جەڵتەی دڵ
بەپێی مایۆکلینیک، بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵ خوێن بۆ دیوارێکی دڵ ناچێت، خانەکانی ماسوولکەی دڵ دەمرن و دڵ فەرمانی ئاسایی خۆیان لەدەستدەدەن.
نیشانە باوەکانی جەڵتەی دڵ چین؟
- سینگئێشە
- هەناسەتەنگی
- دڵەکوتێ
- ئارەقکردنەوە لەگەڵ هەناسەتەنگی
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە زۆرە؛
* پیاوان
* جگەرە و نێرگەلەکێش
* تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن
* قەڵەو و کێشزۆر
* کەمجووڵە
* ئەوانەی تووشبووی جەڵتە لە خێزانەکانیان هەیە
* تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری
لێکەوتەکانی جەڵتەی دڵ ئەمانە؛
* ناڕێکیی لێدانەکانی دڵ
* تەقینی دیواری دڵ
* مەیینی خوێن
* شۆکبوونی دڵ
* سستبوونی دڵ
* هەوکردنی پەردەی دڵ
* مردن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ