نەتەوەیەکگرتووەکان: تاوەکو 5 ساڵی دیکە زیاتر لە 3 ملیۆن تووشبووی نوێی ئەیدز تۆمار دەکرێن

27-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە نەخۆشیی ئەیدز (UNAIDS) هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ئەیدز لە جیهاندا دەدات و دەڵێ، هۆکارەکەی کەمکردنەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ رووبەڕووبوونەوە و پێشگیریکردن لێی.
 
رێکخراوی UNAIDS ئاشکرای دەکات، کەمبوونەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە وایکردووە کارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەری نەخۆشییەکە خاوتر ببنەوە، ''چونکە ٪30 بۆ 40٪ـی هاوکارییەکان بەراورد بە ساڵی 2023 کەمتر بوونەتەوە''.
 
وینی بینیما، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری UNAIDS دەڵێت: لە وڵاتە داهات مامناوەند و کەمداهاتەکاندا بەشێکی زۆری کۆرپە و منداڵان لە پشکنینی ئەیدز بێبەشن و گەنجانیش لە رێگەکانی خۆپاراستن بێبەشن.
 
بەپێی ئەو رێکخراوە، ئەگەر تاوەکو ساڵی 2030 ئەیدز بنبڕ نەکرێت وەکو ئەو ئامانجەی کە دانراوە، ئەوا ئەگەری تۆمارکردنی 3.3 ملیۆن تووشبووی نوێ دەبێت لە جیهاندا، هەرچەندە لە ساڵی 2024دا 1.3 ملیۆن تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
 
ئەیدز لەڕێگەی ئەمانەوە دەگوازرێتەوە
 
* خوێن    
* سپێرم   
* دووگیانی   
* پێداویستیی پزیشکی پیسبوو      
* شیری دایک     
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە