لە ئوسترالیا 70٪ تووشبووانی شەکرەی دووگیانی زیاد دەبێت و هۆشداریش دەدرێت

27-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کریستین نیوتنی 36 ساڵ تازە بووە بەدایک و دڵی بە کۆرپەکەی خۆشە، بەڵام ئەو لە مەترسییەکی جیدیی شەکرەی دووگیانیدا بووە.
 
کریستین نیوتن، تازەدایک دەڵێت: ''بێگومان کاتێک ئەوە دەزانی کە تووشی شەکرە بوویت مەترسیدارە و ئینجا هەست بە مەترسییەکانی دەکەین، بەتایبەت ئەوەی کە منداڵەکەت قەبارەی گەورەتر دەبێت یان لەبارت دەچێت''.
 
لە ئوسترالیا ژمارەی ئەو خانمە دووگیانانەی تووشی شەکرە بوون 70٪ زیاد بووە، یەک لە پێنج خانمی دووگیانیش ئەو نەخۆشییەیان هەیە.
 
پسپۆڕان هۆکارەکەی بۆ دووگیانبوون لە تەمەنی زۆردا و کەمیی جووڵەی خانمان دەگەڕێننەوە.
 
پڕۆفیسۆر د. دەیڤد سایمۆن، پسپۆڕی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لە ئوسترالیا دەڵێت: ''هەرچەند تەمەنیان گەورەتر بێت، ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرەی دووگیانی زیاتر دەبێت، ئەمە جێی سەرسوڕمان نییە، چونکە بەشێکی زۆری دانیشتووان دووگیانیش نین و شەکرەشیان بەرزە''.
 
تەندروستیی ئوسترالیا لەڕێگەی ئەپلیکەیشن و بەدواداچوونی تەندروستییەوە، چاودێریی خانمانی دووگیانی وڵاتەکەی دەکات.
 
چونکە شەکرەی دووگیانی دەشێت کۆتایی بە کۆرپەلە بهێنێت و ژیانی خانمانی دووگیان بخاتە مەترسییەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.