پسپۆڕێک: خانمان پێش دووگیانبوونیان، پشکنینی خوێن و شەکرە بکەن

27-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شەنە پشتیوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. شەنە پشتیوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێک مەرجەکانی دووگیانبوونی تەندروست روون دەکاتەوە و دەڵێ، تەمەنی 20 تاوەکو 35 ساڵ باشترین کاتی دووگیانبوونە و لانیکەم 6 مانگ بۆ ساڵێک لەنێوان دوو دووگیانیدا هەبێت.
 
د. شەنە پشتیوان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی، خانمان پێش دووگیانبوونیان، پشکنینی خوێن و شەکرە بکەن و پشکنینی پزیشکیی پێش دووگیانی رێگرە لە کێشەکانی ماوەی دووگیانی.
 
د. شەنە پشتیوان دەڵێ، قەڵەوی بۆ خانمانی دووگیان کێشەیەکی جیدی و مەترسیدارە و پێش دووگیانبوون، خانمان کێشیان رێک بکەنەوە.
 
هاوکات ئەوەش باس دەکات کە تائێستا هیچ خۆراک و رێژیمێکی خۆراکی بۆ دەستنیشانکردنی رەگەزی منداڵ نییە، بەڵکو تەنیا لەڕێگەی منداڵی بلوورییەوە دەتواندرێت، رەگەزی کۆرپەلە دیاریبکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.