پیسبوونی هەوا راستەوخۆ کار لە تەندروستیی دڵ و دەروون دەکات

28-04-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە زانکۆی بۆستن لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، پەیوەندیی لە نێوان پیسبوون، گوشاری دەروونی و خەمۆکیدا هەیە، بەجۆرێک ئەو کەسانەی لەو ناوچانەدا دەژین کە کوالێتیی هەوایان خراپە، مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی و مەترسیی مردنییان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە.
 
د.شادی ئەبوهاشم، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، توێژینەوەکەمان ئاماژە بەوە دەکات ئەو هەوایەی هەڵیدەمژین کاریگەری لەسەر تەندروستیی دەروونمان هەیە، لە بەرامبەردا کاریگەری لەسەر تەندروستیی دڵ دەبێت.
 
توێژەران ئاشکرای دەکەن، مەترسییەکە "بە شێوەیەکی بەرچاو" زیاتر بووە لەو پارێزگایانەی کە ئاستی پیسبوونی هەوایان زیاترە و رێژەیەکی زۆری هەژارنشینیان تێدایە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەبەوەدەکات، ئەم هەوا پیسە کە پڕە لە گەردیلەی ورد لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە وەکو سووتانی سووتەمەنی بەردینی، ئاگرکەوتنەوەکان و شوێنەکانی بیناسازی، مەترسیی تەندروستی بەرچاوی لەسەرە بەتایبەتی زیادبوونی مەترسیی شێرپەنجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.