هەڵەیەکی باو لەکاتی تووشبوون بە تای منداڵ ئاشکرا دەکرێت

28-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی گشتی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نابێت تای منداڵ بە ئاوی سارد کەم بکرێتەوە.
 
د. کریستەیبڵ ئاکینۆلا، پزیشکی گشتی لە ئەمریکا دەڵێت: بەکارهێنانی ئاوی سارد لەکاتی تا، بە پێچەوانەی فێنک کردنەوەی جەستەی منداڵەکە، پلەگی گەرمیی جەستەی بەرز دەکاتەوە واتا پلەی گەرمیی ناوەکیی جەستە.
 
ئەو پسپۆڕە زیاتر روونی دەکاتەوە، کاتێک جەستە ئاوی ساردی بەردەکەوێت، ئەوا پلەی گەرمیی ناوەکیی زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ وەڵامدانەوەی پاراستنی هاوسەنگیی جەستەیە، هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت، لەکاتی تووشبوون بە تا؛ بە ئاوی شلەتێن جەستە فێنک بکرێتەوە نەک سارد بکرێتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە