رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، کێشەی کەمیی کیسی خوێنیان هەیە و تاوەکو ئێستاش وەکو قەزا هەژمار کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28-5-2025 هیوا تەها، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سلێمانییەوە کیسی خوێن وەردەگرن و ئێستاش کێشەی کەمیی کیسی خوێنیان هەیە.
هیوا تەها روونی دەکاتەوە، سێ مانگە هیچ کیسێکی خوێنیان لە سلێمانییەوە وەرنەگرتووە و ئەوەی هەیانبووە کۆگەکراو بووە و بەرەو کورتی دەڕوات.
بەرپرسانی بانکی خوێنی هەڵەبجە، داوای بینا و شوێنێکی فراوانتر دەکەن، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی بانکەکە زیاتر بێت و خزمەتی زیاتری نەخۆش بکات.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان ساز کرد و دەیان کەسیان بۆ خوێنبەخشین چوونەتە بانکی خوێنی هەڵەبجە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ