چیرۆکی پزیشکێک لە تەق تەقەوە بۆ بەرزترین خوێندنی باڵای پزیشکیی عەرەبی

28-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. هێرش قادر دەربەندی
د. هێرش قادر دەربەندی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێک پلەی یەکەم لە پسپۆڕیی هەناویی بۆردی عەرەبی بەدەستدەهێنێت و چیرۆکی خۆی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال باس دەکات.
 
د. هێرش قادر دەربەندی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناوییە و لە تاقیکردنەوەی بۆرد لە پسپۆڕیی وردی هەناوی بە پلەی یەکەم بۆردی وڵاتانی عەرەبی بەدەست دەهێنێت.
 
ئەو پزیشکە لەنێو 92 پزیشکی دیکەی چەندین وڵاتی عەرەبییەوە بەشداریی خوێندێکی پێنج ساڵەی کرد و پاشان تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆر کرا، توانیویەتی ببێتە یەکەم.
 
ئەم پزیشکە لە کۆلێژی پزیشکیی هەولێر یەکێک لە 10 یەکەمەکەی سەر ئاستی کۆلێژەکەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە.
 
بەگوتەی د. هێرش، بۆردی عەرەبیی پسپۆڕییە پزیشکییەکان بەرزترین دامەزراوەی خوێندنی باڵای پزیشکییە لە هەموو وڵاتانی عەرەبی و لەکاتی وەرگیرانیشدا هەر یەکەم بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.