رووداو - تەندروستی
نزیکەی 35 بەرد لە زراوی پیاوێکی بەرازیلیی ئالوودەبوو بە خواردنەوە گازییەکان دەردەهێندرێت، پزیشکەکەی دەڵێت: رۆژانە سێ لیتر خواردنەوەی گازی خواردووەتەوە و هەر ئەوەش هۆکاری ئەو هەموو بەردە بووە.
د. تالیس ئەندراد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی میزەڕۆ لە بەرازیل وێنەی بەردی نێو زراوی نەخۆشە 60 ساڵانەکەی بڵاو کردووەتەوە کە نەشتەرگەری بۆ کردووە و نزیکەی 35 بەردی دەرهێناوە، ئەو دەڵێت، ترشی فۆسفۆڕیک و کافاینی نێو خواردنەوە گازییەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی بەرد، هەروەها رێژەی کالسیۆم لە خوێندا زیاد دەکات.
پسپۆڕان هۆشداری دەدەن، خواردنەوە گازییەکان ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە و زراو، وشکبوونەوەی جەستە و تووشبوون بە شەکرە و قەڵەویش زیاد دەکەن.
بەم شێوەیە خۆت بە دوور بگرە لە بەردی زراو؛ دکتۆر لونا لەنێو بووڵتەنی تەندروستی باسی دەکات
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ