رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی سەرچاوەی پەتای کۆڤید-19 بەردەوامن و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO داوای لە حکومەتی چین کردووە، سەتان زنجیرەی بۆماوەیی DNAـی ڤایرۆسەکە لەنێو نموونەی تووشبووان بدات بە رێکخراوەکە تاوەکو توێژینەوەی فراوانی لەسەر بکەن. تەنانەت رێکخراوەکە داوای زانیاریی وردی لەسەر ئەو ئاژەڵانەی لە وهان دەفرۆشرێن، کردووە.
د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: هەرچەندە پەتاکە تێپەڕیوە، بەڵام هەر ماوەتەوە و بەردەوامە لە پەرەسەندن، بەجۆرێک کوشن و تووشبوونی ملیۆنان کەس ئێستاش بەردەوامە.
ئەو ئەوەشی گوت، زۆر شت فێربوون، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەست نەکەوتووە کە چۆن ئەو پەتایە دەستی پێکردووە. تاوەکو بتوانن بە تەواوی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی بکەن.
بەپێی کۆتا ئامارە تۆمارکراوەکانی کۆڤید-19 لە هەرێمی کوردستان کە تاوەکو مانگی 12ـی 2023ـیە، زیاتر لە 466 هەزار و 900 تووشبوو تۆمار کراون کە زیاتر لە 459 هەزار و 400 کەس چاک بوونەتەوە، 7 هەزار و 468 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ