رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە بەریتانیا کاریگەریی شەربەتی چەوەندەر لەسەر بەساڵاچووان دەردەخات، 'بووەتە هۆی کەمبوونەوەی پەستانی خوێنیان'.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری Free Root Biology and Medicine بڵاوکراوەتەوە و پسپۆڕان دەڵێن، ئەو نایترەیتەی لەنێو چەوەندەردا هەیە کارلێک لەگەڵ بەکتریا سوودبەخشەکانی نێو دەمدا دەکات و ئۆکسیدی نیتریکی لێبەرهەمدێت کە ئەو مادەیە رۆڵی سەرەکیی لە رێکخستنی پەستانی خوێندا هەیە.
پڕۆفیسۆر ئان ڤانهاتالو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئۆکسیدی نیتریک یارمەتیدەرە لە فراوانبوونی لوولەکانی خوێن بەمەش رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن بەتایبەت لە بەساڵاچووان.
هاوکات ئەو پڕۆفیسۆرە باسی بەشێک لە سەرچاوەکانی نایترەیت دەکات وەکو 'سپێناخ، رەشکە، قەیسی، چەوەندەر، گێزەر، برۆکلی و خەیار'.
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا بەشێک لە سوودەکانی شەربەتی چەوەندەر دەشێت یارمەتیی ئەمانە بدات؛
- چالاککردنی سووڕی خوێن
- بەرزکردنەوەی ئاسنی خوێن
- بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
- کەمکردنەوەی چەوریی سەر جگەر
- زیادکردنی درەوشانەوەی پێست
- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ
- بەرزکردنەوەی ڤیتامین و مادە کانزاییەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ