پسپۆڕێكی منداڵان: وشکبوونەوەی جەستە باوترین پاشهاتی سکچوون و رشانەوەیە

28-08-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێک لە بوولتەنی تەندروستی. وێنە: رووداو
بەشێک لە بوولتەنی تەندروستی. وێنە: رووداو
نیشانەکردن سکچوون و رشانەوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە دەکات، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵانیش رایدەگەیێنێت، لەکاتی سکچووندا بایەخ بە پێدانی ژیناو بدرێت، چونکە پێشگیری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات.
 
رۆژی دووشەممە 28ـی ئابی 2023 د. ئازاد عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان لە بولتەنی تەندروستی رایگەیاند، دایکان بۆ پێشگیری لە وشکبوونەوەی جەستەی منداڵەکەیان، شلەمەنی و خۆراکی تەندروست بدەن بە منداڵەکەیان.  
 
لەبارەی پاشهاتەکانی بەردەوامیی سکچوون و رشانەوە ئەم پسپۆڕەی منداڵان گوتی، 'کەمبوونەوەی ئاستی هۆشیاری، تۆخبوونی رەنگی میز و کەمبوونەوەی رێژەکەی، مەڵاشووکەوتن و تینوویێتی' دەکرێت بە پاشهاتی سکچوون و رشانەوە دابنرێن، بەهۆی ئەوەی کە جەستە تووشی وشکبوونەوە دەبێت.
 
د. ئازاد دەڵێت: ''زۆرینەی هۆکارەکانی سکچوون ڤایرۆسین، بەڵام دەکرێت بەکتریا و مشەخۆرەکانیش هۆکاربن''، هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات کە ساڵانە لەکۆتاییەکانی هاویندا ژمارەی تووشبووانی سکچوون بەرزدەبێتەوە.
 
چۆن دایکان پێشگیری لە وشکبوونەوەی جەستەی منداڵ بکەن؟
 
د. ئازاد عەلی روونی دەکاتەوە، پێدانی خۆراک و خواردەمەنییەکان بە منداڵی تووشبووی سکچوون یەکێکە لە رێگە کاریگەرەکان بۆ پێشگیریکردن لە وشکبوونەوەی جەستەی، چونکە چەند سەرچاوەی وزە زیاتربێت، ئەوەندەش باشتر لە نیشانەکان چاکدەبێتەوە. 
 
لەبارەی شیری دایکەوە گوتی، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کانزا و ڤیتامینەکانە کە شێداری بە جەستەی منداڵ دەبەخشێت، بەمەش کاریگەریی نەرێنیی سکچوونی لەسەر کەمدەبێتەوە.
 
هاوکات بۆ ئەو منداڵانەی کە تووشبووی رشانەوەن ئەم پسپۆڕە پێشنیازدەکات، پێدانی شلەمەنی و ژیناوی پزیشکی دەکرێت بەو منداڵانە بدرێت، بەڵام لەبارەی ژیناوی پزیشکیی ئامادەکراو دەڵێت: ''نابێت بەکاربهێندرێت، چونکە نازاندرێت چ مادەیەکی تێدایە''، بۆیە پێشنیازدەکات کە ژیناوی تۆز بەکاربێت، بەتایبەت ئەو ژیناوەی لەلایەن WHO پەسندکراوە. 
 
بە گوتەی دکتۆر ئازاد، ئەو ژیناوەی کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسندکراوە باشترینە و هەریەک لە مادەکانی 'گلوکۆز، سۆدیۆم، کلۆراید، پۆتاسیۆم'ـی تێدایە کە وادەکەن وزە بۆ تووشبووی رشانەوە دابینبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. جەنگی ساڵەیی - ئێسکەپەیکەرێکی جگەرەکێش - د. هونەر رێبوار.

کلینیکاست؛ جگەرە 100٪ کەسی جگەرەکێش تووشی شێرپەنجە دەکات

پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست لەبارەی ئەو خووە ناتەندروستانە بوو کە رۆژانە خەڵک دەیانکەن و بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەبنە هۆی شێرپەنجە، خانمێک دەپرسێت، پاکەتێک جگەرە هۆکارە بۆ شێرپەنجە؟... وەڵامەکەش لە سەرەتای پۆدکاستەکەیە.