توێژینەوەیەک: خواردنەوە گازییەکان مرۆڤ دڵتەنگ و خەمۆک دەکەن

28-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەڵمانیا دەریدەخات، خواردنەوە گازییەکان مرۆڤ خەمۆک و دڵتەنگ دەکەن، ئەمەش لە خانماندا زۆر زیاترە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ شەکرە لەسەر نزیکەی هەزار کەس کراوە و دەرکەوتووە، خانمان زیاتر کاریگەر دەبن بە کێشە دەروونییەکان کە بەهۆی خواردنەوە گازییەکانەوە تووشیان دەبێت بەتایبەت خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
 
د. شارمیلی ئێدوین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: خواردنەوە گازییەکان شەکرێکی زۆریان تێدایە، ئەمەش وادەکات بەکتریاکان گەدە ناچالاک بکات و لەو رێگەیەشەوە خەمۆکی بە کەسەکە ببەخشێت.
 
توێژەران ئەوەش باس دەکەن، ئەگەر ناهاوسەنگی لە بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵە رووبدات، ئەوا ناڕێکیی دەروونیی لێپەیدا دەبێت.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی خواردنەوە شەکردارەکان کراوە؛ ئەو لیمۆندۆزییەی لە کوردستان دەکرێتە نێو شەربەتی دەستکرد، چی لە گەدە و ریخۆڵەکان دەکات؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە