هۆکار و رێگەکانی پێشگیریکردن لە 'دۆخە مەترسیدارەکە'ـی تەندروستیی ئیسماعیل بێشکچی بزانە

28-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ ئاماژەدان بە جەڵتەی مێشک - وێنەی ئیسماعیل بێشکچی کاتێک دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت.
وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ ئاماژەدان بە جەڵتەی مێشک - وێنەی ئیسماعیل بێشکچی کاتێک دۆخی تەندروستیی تێکدەچێت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

شەوی رابردوو ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوی تورک دۆخی تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەپێی نەخۆشانەکە ئەو تووشی جەڵتەی مێشک بووە، 'هۆکارە سەرەکییەکەش بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنە'.
 
بێشکچی لە نەخۆشخانەی فاکەڵتیی پزیشکیی زانکۆی دیجلەیە و پرۆفیسۆر دکتۆر محەممەد ئاتا ئاکڵ، سەرۆکی پزیشکانی نەخۆشخانەکە دەڵێت: ئیسماعیل بێشکچی لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنی 112ـەوە هێنرایە نەخۆشخانەکەمان و دوای هەڵسەنگاندنی سەرەتایی، خرایە ژێر چاودێرییەوە. لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوت کە بەهۆی بەرزیی گوشاری خوێنەوە، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە. 
 
گوتیشی، هەرچەندە هۆشی لەدەستنەداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوێنبەربوونەکە لە ناوچەیەکی هەستیاری مێشکدایە، مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە.
 
ئیسماعیل بێشکچی لەکاتی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی فیلمدا لە ئامەد، لەناکاو تەندروستیی تێکچوو و دەرکەوت تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە. بەرپرسی پزیشکانی نەخۆشخانەی دیجلە دەڵێت، مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە.
 
دامەزراوەی جەڵتە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بۆ ناسینەوەی جەڵتەی مێشک چەند نیشانەیەکی سەرەتایی هەن وەکو؛ 
 
- ناڕێکیی رووخسار
- سڕبوونی لایەکی جەستە
- قورسبوونی زمان
- تێکچوونی جووڵە
- ناڕێکیی هاوسەنگیی جەستە
- لاوازبوونی بینین
 
هەروەها دامەزراوەکە هۆشداریدەدات، هەر کەسێک تووشی یەکێک یاخود چەند نیشانەیەکی جەڵتەی مێشک بوو ئەوا پێویستە لانیکەم لە 30 خولەکدا بگەیێندرێتە نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت و کاریگەریی جەڵتەکە لەسەر جەستە و مێشکی تووشبووەکە کەمببێتەوە.
 
دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا رێگەکانی پێشگیریکردن لە جەڵتەکە دەخاتەڕوو بەم شێوەیە؛
 
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- وەرزش
- کۆنتڕۆڵکردنی چەوریی خوێن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.