رووداو - تەندروستی
لە هەولێر قۆناخەکانی شیاندنەوە بۆ 28 منداڵی ئۆتیزم کرا و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا خەڵات کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025 بەهێز سابیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی حاجی ئیدریس سوورچی کە ئەوان سەرپەرشتی ئەو سەنتەرەیان کردووە، بە رووداوی راگەیاند، 156 منداڵی ئۆتیزم راهێنانیان پێدەکرێت و ئەمڕۆ 28ـیان شیاندنەوەیان تەواو کردووە و ئامادەکراون بۆ قوتابخانە.
بەهێز سابیر دەڵێت، تەواوی خزمەتگوزارییەکان بێبەرامبەرە و خەرجیی منداڵەکانیش دەکرێن.
لەبارەی تۆمار کردنی منداڵی زیاتر گوتی، تائێستا توانایان هەیە ئەوەندەی ئێستا وەربگرن و لە داهاتوودا زەوییان بۆ تەرخانکراوە تاوەکو پڕۆژەکەیان گەورەتر بکەن.
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی 1-2 ساڵی
وەڵامی بانگکردن ناداتەوە
سەیری کەسی بەرامبەر ناکات
خەندەی نییە
زووهەڵچوون و تووڕەبوون
رەفتاری دووبارە
نیشانەکانی ئۆتیزم لە منداڵی سەروو 2 ساڵان
قسە و وشەی دووبارەی
جووڵەی دووبارە
کێشە لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتی
یارینەکردن لەگەڵ منداڵی دیکە
هەستیاربوون بە رووناکی و دەنگ
هەستیاربوون بە دەستلێدان
نەبوونی پەیوەندی چاو
حەزکردن لە تەنهایی
سەرنجنەدان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ