رووداو- دیجیتاڵ
ئەمشەو تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی دەرچووانی پرۆژی ئەنتیتۆباکۆ دەکات، کە سێیەم ساڵە لەسەر یەک پرۆژەکە بەڕێوەدەچێت و ئامانج لێی هاندانی هاونیشتیمانییانە بۆ دووربوون لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان.
پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ، پرۆژەیەکی دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداوە، کە ئەمساڵ سێیەمین جارە پرۆژەکە راگەیێندراوە و زیاتر لە 15 هەزار هاونیشتیمانی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و تەنانەت وڵاتانی دەرەوەش بەشدارییان لە پرۆژەکە کرد و ناویان تۆمارکرد.
ئەمشەو کاژێر 21:00 بەکاتی هەولێر لە رووماڵێکی تایبەتدا تۆڕی میدیایی رووداو، بەشێوەی تیروپشک یەکێک لەو بەشداربووانە خەڵات دەکات کە بە سەرکەوتوویی وازی لە جگەرەکێشان هێناوە، خەڵاتەکە ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرزە لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم سپۆنسەری پرۆژەکە ئامادەکراوە.
جیاوازی ئەمساڵی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لەگەڵ ساڵی یەکەم و دووەمی ئەوەبوو کە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ بۆ یەکەمجار لەسەرانسەری عێراق لە هەولێری پایتەختی کوردستان کرایەوە و تێیدا بەشداربوونی پرۆژەکە لەژێر سەرپەرشتی تیمێکی پزیشکی چاودێری دەکران بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
ئامانجی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتیمانییان لە جگەرەو نێرگەلەکێشانە و بەرهەمهێنانی نەوەیەکە دوور لە جگەرە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی. تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری هاونیشیتیمانیان لەرێگەی پرۆژەکەوە بە سەرکەوتوویی وازیان لە جگەرە هێناوە و ئێستا لە تەندروستییەکی زۆرباش و دوور لە دوکەڵی جگەرە دەژین
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ