رووداو - تەندروستی
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس باسی نەشتەرگەریی جوانکاریی تووندکردنەوە و راکێشانی رووخسار دەکات و وێنەی چەندان خانم پێشان دەدرێت کە نەشتەرگەرییەکەیان کردووە و ئەنجامەکان سەرسووڕهێنەرن؛ دکتۆر ئاراس لەگەڵ میوانە پزیشکەکەی دەڵێن، ''ژن هەیە 16 ساڵ گەنج بووەتەوە''.
د. ئیسماعیل فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری میوانە و باسی یەکێک لە نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری دەکات و دەڵێت: ئەوانەی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ دەکرێت، متمانەیان بەخۆیان زیاد دەبێت و هەرگیز تەمەن رێگر نابێت لە نەشتەرگەریی جوانکاریی رووخسار.
بەگوتەی د. ئیسماعیل فەقێ؛ نەشتەرگەریی تووندکردنەوەی رووخسار کەسەکە 10 بۆ 15 ساڵ گەنج دەکاتەوە و ئەنجامەکەشی لە کەمتر لە سێ مانگ دەردەکەوێت.
شیرین جەوهەر، شارەزا لە تەندروستیی پێست میوانێکی دیکەی بەرنامەکەیە و باسی چارەسەر بە دەرزی (میزۆسێراپی) دەکات؛ ئەوە بۆ ئەوانەیە کە نەشتەرگەریی راکێشانی رووخسار دەکەن و هانی کۆلاجین دەدات کە دووبارە دروستببێتەوە.
دکتۆر ئاراس و پزیشکێکی پسپۆڕ باسی جوانکاریی ژنێک دەکەن و دەڵێن 16 ساڵ گەنج بووەتەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ