فریاکەوتنی دهۆک بۆ بەساڵاچووان: لە بەفر و سەهۆڵبەنداندا نەیەنە دەرەوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە دهۆک تایبەت بەم کەشە سارد و باران و بەفراوییەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، باشترە بەساڵاچووان لە کەشی سارد و بەستوودا نەیەنە دەرەوە، چونکە ئەگەری خلیسکان و کەوتنیان زۆر دەبێت و ناتوانن بە ئاسانی خۆیان بگرنەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-12-2025 د. فەرمان عەوڵڵا، سەرۆکی بەشی فریاکەوتن لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ تائێستا هیچ حاڵەتێکی فریاکەوتن بەهۆی بەفربارینەوە تۆمار نەکراوە، بەڵام ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆری قوربانی بەهۆی کەوتنیانەوە تۆمار کرابوون.
 
د. فەرمان عەوڵڵا هۆشداری دەداتە بەساڵاچووان و دەڵێ، ساڵی رابردوو رۆژانە نزیکەی 50 بۆ 60 نەخۆش بەهۆی کەوتن لەنێو سەهۆڵبەندانەوە چوونەتە بەشی فریاکەوتن و شکاوییان هەبووە.
 
رێنوێنیشی دایە شۆفێران کە هەمیشە بە هێواشی لێبخوڕن و لە کەشی تەم و بەفراویدا باشتر رێسا و یاساکانی هاتووچۆ جێبەجێبکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە