رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی لەبارەی بەفرەوە دەڵێ، یارمەتیدەرە لە دەردانی هۆڕمۆنەکانی هێمنی و ئاسوودەیی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28-12-2025 لاڤان جەلال، چارەسەرکاری دەروونی لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تەکنەلۆژیا هۆکارێکی زیادبوونی تەنیایی مرۆڤەکانە و مرۆڤ تا زیاتر پەیوەست بێت بە تەکنەلۆژیاوە، پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی لاواز دەبێت.
لاڤان جەلال لەبارەی کەشوهەوای ساردەوە گوتی، کەشی سارد لێدانی دڵ خاو دەکاتەوە و کەشی سارد مرۆڤ هێمن دەکاتەوە.
ئەو بە سۆشیاڵ میدیا دەڵێت: سۆشیاڵ میدیاکان جیهانێکی خەیاڵی بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات، هەر بۆیە هۆشداری دەدات کە لەم پشووی سەری ساڵە گرنگە بایەخ بە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی بدرێت و دوور بکەوینەوە لە سۆشیاڵ میدیاکان.
پێشنیاز دەکات، کۆبوونەوە خێزانییەکان بەبێ ئامێرە زیرەکەکان بن، چونکە کۆبوونەوەی خێزانی یارمەتیدەرە لە دەردانی هۆڕمۆنی ئاسوودەیی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ