پسپۆڕان هۆکاری سەرەکیی جەڵتە لەنێو گەنجانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکەن

29-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
هێڵکاریی دڵ. وێنە: رووداو
هێڵکاریی دڵ. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ هۆشداری دەدەنە گەنجان و رایدەگەیێنن، بەرزەچەوریی خوێن و جگەرەکێشان دوو هۆکاری سەرەکیی جەڵتەن لەنێو گەنجان و زۆرجاریش کەسەکە چەورییەکانی بەرزن، بەبێ ئەوەی پێی بزانێت، هەر بۆیە لەناکاو جەڵتە لێی دەدات.
 
د. شوان عوسمان، پسپۆڕی ورد و راوێژکاری نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە بە رووداوی راگەیاند، جگەرەکێشان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە هەرە باوەکان کە لوولەکانی خوێن لە گەنجاندا دەگرێت و تەسکیان دەکاتەوە، هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، 44٪ـی ئەوانەی دێنە سەنتەری دڵ لە هەولێر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دێن.
 
لەسەر ئەم پرسە د. سەڵاح شنگالی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە دووپاتی کردەوە لەنێو گەنجان بە توێژینەوە سەلمێندراوە، رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد بووە، گوتیشی، ''رەگەزی نێر زیاتر دووچاری نەخۆشییەکانی دڵ دەبن''.
 
ئەوەشی بە پێویست دانا کە شەکرە و چەورییەکان هەمیشە کۆنتڕۆڵ بن و پشکنینی پێشوەختەش بۆ زانینی رێژەی چەوری و شەکری خوێن بکرێت.
 
د. کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی دڵە بە رووداوی گوت، ''یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن، نەخۆشییەکانی دڵن''. دەتواندرێت بە پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست رێگری لەو نەخۆشیانەش بکرێت.
 
لە هەولێر کۆنفرانسێکی تایبەت بە پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرە سازکراوە و ئێستاش بەردەوامە، د. شوان عوسمان وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەو کۆنفرانسە باس دەکات؛ 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.