رووداو - تەندروستی
پێکهێنانی ژیانی هاوژینیی جێف بیزۆس، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئەمازۆن و چوارەم دەوڵەمەنترینی جیهان لەگەڵ لۆرین سانچێزی رۆژنامەڤان. دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لەو پیاوە دەوڵەمەندە، رۆتینی رۆژانەی و بەتایبەت بەیانیانی تەندروست و دەرووندروستە و ئەو دەڵێت: ''بهێڵە مێشکت بە هێمنی لەخەوهەڵبستێت''.
رۆتینە تەندروستەکانی جێف بیزۆس؛
- زوو لەخەوهەڵدەستێت و هەشت کاژێری تەواو دەخەوێت.
- لە کاژێری یەکەمی دوای لەخەوهەستان، شاشەکان بەکارناهێنێت.
- بەیانیان دوای وەرزش، قاوە دەخواتەوە.
- وەرزشی لەشجوانی دەکات و حەزی لە تێنسە.
- بایەخ بە خواردنی خۆراکی تەندروست دەدات وەکو 'خواردنی ماسی، سووشی و چەورییە ناتێرەکان'.
- جەختکردنەوە لەسەر کارە گرنگ و کاریگەرەکانی رۆژانە.
- تەواوکەرە خۆراکییەکانی وەکو 'ئۆمێگا سێ، تایرۆسین، کریاتین، نیکۆتینئەماید و سپێرمیدین' بەکاردەهێنێت.
ئاهەنگەکەی بیزۆسی 60 ساڵ و لۆرینی 55 ساڵ دوێنێ لە شاری ڤێنیسی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت؛ پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 55 ملیۆن دۆلاری تێبچێت و هەفتەیەک بخایەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ