زانکۆی شاهانەی بەریتانیا: ڤەیپ دەشێت مەترسیدارتر بێت لە جگەرەی ئاسایی

29-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی فراوانی زانکۆی شاهانەی بەریتانیا ئاشکرای دەکات، جگەرەی ئەلیکترۆنی دەشێت مەترسیدارتر بێت لە جگەرەی ئاسایی، چونکە مادەی کیمیایی وا دەردەکات کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر سییەکان دەکەن.
 
هەرچەندە هەر بەرهەمێکی تووتن مەترسیی خۆی هەیە و هیچیان لەوی دیکە باشتر و تەندروستتر نین، توێژینەوەکەی زانکۆکە دەریدەخات، هەندێک مادە لەنێو ڤەیپدا هەن کە لە جگەرەی ئاساییدا نین و زیانەکانیان دوو هێندەن.
 
برێت بوڵین، توێژەرێکی زانکۆی کالیفۆرنیایە کە لەسەر ئەو بابەتە توێژینەوەیەکیان هەبووە و دەڵێت: بەشێکی زۆری مادە کیمیاییەکانی نێو ڤەیپ و جگەرە ئەلیکترۆنییەکان ژەهرن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە درێژخایەندا زیاد دەکەن.
 
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چەند گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەی هەر کەسێکدا دێت کە واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ بهێنێت.
 
 - دوای 20 خولەک؛ لێدانی دڵ رێک دەبێتەوە و کەسەکە دڵەکوتێ و ناڕێکی لێدانی دڵی کەمدەبێتەوە.
 
- دوای 8 کاژێر؛ ئاستی ئۆکسجین ئاسایی دەبێتەوە و کەسەکە هەست بە ئاسوودەیی لە هەناسەدان دەکات، تەنانەت رێژەی ئۆکسجینیش بۆ ئەندامەکانی جەستە زیاددەبێت.
 
- دوای 48 کاژێر؛ سییەکان پاکدەبنەوە و بۆنکردن و تامکردن ئاسایی دەبنەوە.
 
- دوای 72 کاژێر؛ هەناسەدان ئاسوودەتر دەبێت و کەسەکە ناڕێکییەکانی هەناسەدان بە لووت و دەمی کەمدەبێتەوە، ئەگەری تووشبوونی بە هەناسەتەنگیش نامێنێت.
 
- دوای 2 بۆ 14 هەفتە؛ سووڕی خوێن ئاسایی دەبێتەوە و جووڵە و چالاکیی جەستەیی باشتردەبن.
 
- دوای 3 بۆ 9 مانگ؛ کۆکە و هەناسەتەنگی نامێنن و چالاکیی سییەکان 10٪ زیاددەکات.
 
- دوای یەک ساڵ؛ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەبێتەوە و لوولەکانی خوێن لە نیکۆتین پاکدەبنەوە، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەمدەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.