پسپۆڕێک: پێش مەلەکردن لە مەلەوانگە کراوەکاندا، دژەخۆر بەکاربێت

29-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. بانو - دکتۆر لونا.
د. بانو - دکتۆر لونا.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، گرنگە لە مەلەوانگە کراوەکاندا پێش مەلەکردن، دژەخۆر بەکاربێت، بەڵام پێویستە تایبەتمەندیی دژەخۆرەکە مادەی ئۆکسیدی زینکی تێدابێت و هەموو جۆرە تیشکێک بگەڕێنەتەوە، هەروەها بەرگریی لە ئاویش هەبێت و دژەخۆرەکە لانەچێت.
 
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ماددە کیمیاییەکانی ناو ئاوی مەلەوانگەکان دەتوانن زیان بە پێست، قژ، نینۆک و تەنانەت چاوەکانیشمان بگەیەن؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 29-6-2025 د. بانو قەرەداخی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ئەگەر بە رێژەی دیاریکراو بەکاربێت، ئەوا کێشەکە کەمتر دەبێت.
 
هەر بۆیە د. بانو قەرەداخی پێشنیاز دەکات، پێش چوونە نێو ئاوی مەلەوانگەکان، کەسەکە خۆی بشوات و هەموو جەستەی تەڕ بکات، چونکە ئەمە کاریگەریی کلۆرەکە {ئەگەر رێژەی زۆر کرابێتە نێو ئاوەکە} کەم دەکاتەوە.
 
ئەو پسپۆڕە هەڵەتیگەیشتنێک راست دەکاتەوە کە دەگوترێت ''کلۆری نێو مەلەوانگەکان، زیپکە ناهێڵێت''، بەڵام د. بانو گوتی، هەڵەیە چونکە کلۆر پێست وشک دەکاتەوە و هاوسەنگیی بەکتریا سوودبەخشەکان تێکدەدات، ئەمەش دەشێت ببێتە هۆی دروستبوونی زیپکەی روخسار و زیادبوونی زیپکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.