زانکۆی شیکاگۆ: لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، مرۆڤ 'کاریگەریی وشترمرخ'ـی بەسەردا دێت

29-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، ئەو دیاردەیەی کە پێی دەگوترێت "کاریگەریی وشترمرخ" (Ostrich Effect)، واتە خۆبەدوورگرتن لە زانیاریی نەرێنی، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاتر دەبێت.
 
توێژینەوەیەک لە زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، منداڵان بە سرووشت حەزیان بە زانینی هەموو شتێکە،  بەڵام لە تەمەنی 7 بۆ 10 ساڵییەوە، فێردەبن کە هەندێکجار خۆیان لابدەن لەو زانیارییانەی هەستی ناخۆشیان پێدەدات.
 
توێژینەوەکەی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەم رەفتارانەی خۆ بەدوورگرتن لە زانیاری لە تەمەنی گەورەییدا زیاتر پەرەدەستێنێت،  ئەو کەسانەی بەتەمەنتر، زیاتر مەیلیان هەیە خۆیان لەو زانیارییانە بپارێزن کە لەوانەیە ببێتە هۆی گۆڕینی بڕیارەکانیان یان تووشی هەستی نەرێنییان بکات.
 
پڕۆفیسۆر رادیکا سانتاناگۆپالان، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی شیکاگۆ دەڵێت: "ئەمە شێوازێکی خۆپارێزییە بۆ پاراستنی باری دەروونی و سۆزداری، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، خەڵکی زیاتر گرنگی بە لایەنە ئەرێنییەکانی ژیان دەدەن و هەوڵدەدەن کەمتر بکەونە ژێر کاریگەریی زانیارییە ناخۆشەکان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندانی تەندروستیی کۆنگۆ خۆیان دەرمانڕێژ دەکەن دژی ئیبۆلا.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: لە کۆنگۆ لانیکەم 177 کەس بە ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی نوێترین ئاماری خۆی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مەترسیداری ئیبۆلا ئاشکرا کرد؛ ''لانیکەم 177 کەس بە ئیبۆلا گیانیان لەدەستداوە و 750 تووشبووی گومانلێکراویش هەن''.