رووداو - تەندروستی
یەکێتیی ئەورووپا دەرمانێکی نوێی ئەڵزهایمەری پەسندکرد، بەڵام هۆشداری لە بەکارهێنانی دەدات و دەڵێ ''تەنیا بۆ ئەوانە بەکاربێت کە لە قۆناخی سەرەتایی نەخۆشییەکەدان''.
دەرمانەکە ناوی کیسۆنلا (Kisunla)ـیە کە ناوە زانستییەکەی donanemabـە و لە چین و ئەمریکا بەکارهاتووە، بەڵام کۆمیسیۆن ئەورووپیی پزیشکی چەند مەرجێکی بۆ بەکارهێنانی دەرمانەکە داناوە کە لەو وڵاتانەدا ئەوە نەبووە وەکو 'لە قۆناخە سەرەتاییەکانی ئەڵزهایمەر بەکاربێت و بۆ ئەوانەش بەکارنەیەت کە بۆماوەیی نەخۆشییەکەیان لە ماڵباتەکەیان هەیە'.
ئەم دەرمانە بە فەرمی لە ساڵی 2024 لە ئەمریکا بەکارهات و پەسندکرا. (راپۆرتەکە بخوێنەرەوە)، پاشان بۆ یەکەمجار لە چین بەکارهات (راپۆرتەکە بخوێنەرەوە).
نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بەربڵاوترین جۆری لەبیرچوونەوەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە 55 ملیۆن تووشبووی ئەلزەهایمەر لە جیهاندا هەن، هەروەها شارەزایانی رێکخراوەکە پێشبینیدەکەن، تاوەکو ساڵی 2050 تووشبووانی ئەلزەهایمەر بۆ 139 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، ئەم هۆکارانە دەشێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبکەن؛
- خواردنەوەی کحول
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- کەمیی ڤیتامین D
- شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- خەمۆکی
- قەڵەوی
- بەساڵداچوون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ