لە بەرازیل مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ وەک چارەسەری دەروونی بەکاردێت

29-10-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
چەند سەگێک بەدەست راهێنەرەکانی سەنتەرە دەروونییەکەی بەرازیلن. وێنە:AP
چەند سەگێک بەدەست راهێنەرەکانی سەنتەرە دەروونییەکەی بەرازیلن. وێنە:AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە بەرازیل مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان بەکاردێ و ئامانج ئەوەیە بۆ کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ سوود لە سەگەکان وەربگیرێت.
 
لە بەرازیل مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ بۆ چارەسەری دەروونی بەکاردێت و نەخۆشێکی دەروونی دەڵێ، هەست بە خۆشی دەکەم کە لەگەڵ سەگدا مامەڵە دەکەم، هەروەها ئەندامێکی پەیمانگەی برازیلیاش دەڵێت: نەخۆشی ڵاڵ هەبووە بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ، کەوتووەتە گۆرانیگوتن.
 
گابرێلا سایبرا، نەخۆش دەڵێت: ''ئەزموونم لەگەڵ سەگێکدا هەبوو بە ناوی چیکۆ، هەستێکی باشی لەسەر من بەجێهێشت و لەکاتی منداڵیمدا زۆر یارمەتیی دام، بینینی ئەم سەگانەی ئێرەش ئەو یادەوەرییەی بەبیر هێنامەوە، هەستێکی خۆشە و دڵخۆشم کە ئەزموونی بەرکەوتنم لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە، ئەوان یارمەتیمان دەدەن لە زۆر شت چاک بینەوە''.
 
هەریەک لەم سەگانە بڕوانامەی راهێنانی دەروونییان هەیە، چونکە تایبەتمەندن بە چارەسەری دەروونی و سەگەکان یارمەتیدەرێکی کاریگەرن بۆ ئاڵوگۆڕیی سۆزی دەروونیی نێوان مرۆڤەکان.
 
مێلیسا لۆپێس، سەرۆکی پەیمانگەی برازیلیا بۆ یارمەتیی ئاژەڵی گوتی، ''ئەم تێکەڵاوبوونە لەگەڵ ئاژەڵاندا سوودی زۆری بۆ مرۆڤەکان هەیە، شانازبووم بەوەی کە ئەم ئەزموونەم لەسەر نەخۆشێک بینی کە ڵاڵ بوو، دوای هەندێک مامەڵەکردن لەگەڵ میلۆ، نەخۆشەکە هەستی بە ئاسوودەیی کرد و دەستیکرد بە گۆرانیگوتن''.
 
بەکارهێنانی چارەسەری لەم شێوەیە ئومێدێکە بۆ ئەو تووشبووانەی نەخۆشییە دەروونییەکان کە دەستیان بە دەرمان ناگات، کە نیوەی تووشبووان بەو شێوەیەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە