رووداو - تەندروستی
گریان و قیژەی منداڵێکی پاکستانییە کە ڤاکسینی سوورێژەی لێدەدرێ و ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە لەو وڵاتە دەستی پێکردووە.
رەبیعە ئەکبەڕ، هاووڵاتیی پاکستان دەڵێت: ''کارمەندانی تەندروستی سەردانی ماڵەکەیان کردم و باسی وەرگرتنی ڤاکسینی سوورێژەیان بۆ کردم؛ رازیان کردم''.
کارمەندانی تەندروستیی پاکستان هاووڵاتییان لە گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین هۆشیار دەکەنەوە، بەتایبەت دایک و باوکی منداڵانی خوار 5 ساڵ. مەترسیی نەخۆشییەکەش، لێکەوتەکانییەتی کە ڤاکسین رێگرە لێیان.
عوزێر فارووقی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای سیند لە پاکستان دەڵێت: ''ئەم ڤایرۆسی سوورێژەیە زۆر کوشندەیە، ڤایرۆسێکی مەترسیدارە بۆ ژیان، چونکە ئەو لێکەوتانەی دوای نەخۆشییەکە دروستدەبن بریتین لە کوێربوون، هەوکردنی درێژخایەنی سییەکان و هەوکردنی مێشک''.
بەپێی تەندروستیی پاکستان، ئەم ساڵ 17 هەزار تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون و بەشێکی زۆری منداڵانی خوار 5 ساڵیش بەهۆی لێکەوتەکانی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرینەشیان ئەوانە بوون کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ