بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای بەراز، هەناردەکردنی بەراز لە ئیسپانیاوە بۆ چین راگیرا

29-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسپانیا رایدەگەیێنێت، هەموو هەناردەکردنی گۆشتی بەرازیان بۆ چین راگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی دوو بەرازی کێوی لە نزیک بارسێلۆنا بە تووشبووی ئەنفلەوەنزای بەراز دەستیشانکران.
 
ئیسپانیا گەورەترین بەرهەمهێنەری گۆشتی بەرازە لە یەکێتیی ئەورووپا و ساڵانە بڕی 3.5 ملیار یۆرۆ گۆشتی بەراز هاوردە دەکات.
 
بەگوێرەی کشتوکاڵی وڵاتەکە، ماوەی سێ دەیەیە ئەنفلەوەنزای بەراز تووشی هیچ بەرازێک نەبووە،  
 
هەروەها وڵاتەکە داوای لە یەکێتیی ئەورووپا کردووە، رێوشوێنی تووند بگرێتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ئەنفلەوەنزا لەنێو ئاژەڵاندا و بەتایبەتیش بەراز.
 
لەساڵی ٢٠٠٩، زاناکان زنجیرەیەکی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزایان ناسی کە بە H1N1  ناسراوە، لەڕاستیدا ئەم ڤایرۆسە تێکەڵەیەکە لەو ڤایرۆسانەی کە تووشی بەراز و باڵندە و مرۆڤ دەبن. لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر تووشی ئەو نەخۆشییە بوو لەوەرزی ساڵی 2009 تاوەکو 2010، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ئەو ئەنفلەوەنزایەی لەڕێگەی ڤایرۆسی H1N1 دەگوازرێتەوە، پەتایەکی گشتگیری جیهانییە.
 
نیشانەکان لە مرۆڤ 
 
• تا (بەڵام لە هەندێک کاتدا)
• لەرزین
• کۆخە
• هەوکردنی قورگ
• گیرانی لووتەکان
• سووربوونەوە و ئاوکردنی چاوەکان
• ئازاری جەستە
• سەرئێشە
• هیلاکیی بەردەوام
• سکچوون
• هێڵنج و رشانەوە 
 
خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە؛
 
1- شووشتنی دەستەکان بەمەرجێک زیاتر بێت لە 20 چرکە.
2- بەکارهێنانی مادەی پاکژکەرەوە بۆ سەر مێز و کەلوپەلەکانی دەوروبەرت.
3- بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوەکان بدە بەتایبەت مزرەمەنییەکان.
4- رۆژانە ئاوی پێویست بخۆرەوە.
5- نزیک مەکەورەوە لە کەسی تووشبوو.
6- کەسانی تووشبوو لەکاتی کۆکە و پژمە کلێنکس بەکاربهێنن.
7- دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ.
8- هەواگۆڕکێ لەنێو ماڵدا هەبێت.
9- کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی.
10-  دەرزیی تێکەڵە بەکارمەهێنە، چونکە بەرگریی جەستە لاواز دەکات.
11- بە ئاوی شلەتێن یاخود سارد خۆتبشۆ، چونکە بەرگریی جەستە بەهێز دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە