رووداو - تەندروستی
لە هەولێر فێستیڤاڵی بەهارەی زانکۆی هەولێری پزیشکی بەڕێوەدەچێت و فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆلێژی دەرمانسازی و زانستە تەندروستییەکانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-4-2025 فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لەنێو فێستیڤاڵەکەیە و دەچێتە لای مامۆستا و خوێندکارانی بەشی چارەسەری سرووشتیی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان و مامۆستایەک دەڵێت: ئەوانەی تووشی جەڵتە دەبن، زیاتر سوود لە چارەسەری سرووشتی وەردەگرن، بەڵام چارەسەری سرووشتی دەبێت لەلایەن کەسانی شارەزاوە بکرێت.
خوبین محەممەد، مامۆستا لە بەشی چارەسەری سرووشتیی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان باسی دەرزیی ئاژنین دەکات و دەڵێت: دەرزیی ئاژنین بۆ خاوبوونەوەی ماسوولکەکان، سەرئێشە و پشتئێشە بەسوودە، تەنانەت دەکرێت دەرزیی ئاژنین بۆ ئیفلیجیی دەموچاویش بەکاربێت.
خوبین محەممەد گوتی، دوای 20 خولەک لە دەرزیی ئاژنین، سەرئێشە چارە دەبێت.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا کەسێك هاتووەتە ستۆدیۆ و دەرزیی ئاژنینی بۆ بەکاردەهێندرێت؛ ئایا دەرزیی ئاژنین لەڕووی تەندروستییەوە سوودی هەیە؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ