پسپۆڕێک: وەرنەگرتنی ڤاکسینی سوورێژە، دەبێتە هۆی هەوکردنی تووندی سییەکان

30-04-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. سۆران سابیر
دکتۆر لونا خالید - د. سۆران سابیر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، هەر منداڵێک دژی ڤایرۆسی سوورێژە ڤاکسینی وەرگرتبێت، ئەوا بەرگریی جەستەی دژی نەخۆشییەکانی دیکەش بەرز دەبێتەوە و زیاتر پارێزراو دەبێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-4-2025 د. سۆران سابیر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بووڵتەنی تەندروستیدا نیشانەکانی سوورێژە باس دەکات وەکو 'کۆکە، پەسیو، تای بەرز، سووربوونەوەی پێست، پەڵەی پێست، رشانەوە و سکچوون'.
 
د. سۆران سابیر ئەوەش باس دەکات، ئەگەر سوورێژە چارەسەر نەکرێت و منداڵ ڤاکسینی دژەسوورێژەی وەرنەگرتبێت، ئەوا دەشێت دووچاری لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکە بێت وەکو هەوکردنی تووندی سییەکان و هەوکردنی پەردەی مێشک.
 
د. سۆران سابیر دەڵێت: هەر منداڵێک بە ڤاکسینی دژەسوورێژە بکوترێت، ئەوا ژیانی پارێزراو دەبێت لە ڤایرۆسی نەخۆشییەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانیشی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە