رووداو - تەندروستی
بەدواداچوونێکی رووداو دەریدەخات، لە شەش مانگی ئەم ساڵدا لە دهۆک و سلێمانی 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون و زۆرترین رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکەش بەگشتی ئەو جۆرەیان بووە.
بەپێی ئامارەکانی هۆبەی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە تەندروستیی دهۆک، ساڵی رابردوو 293 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە شەش مانگی ئەم ساڵیش 169 تووشبووی نوێ تۆمار کراون.
لە سلێمانی بەگوێرەی ئامارەکانی یەکەی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، ساڵی رابردوو 647 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون، بەڵام لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 347 تووشبوو نوێ تۆمارکراون.
خەرجییەکانی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک
د. محەممەد عەبدولوەهاب، بەرپرسی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە لە سلێمانی بە رووداوی گوت، تێچووی چارەسەریی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناخی یەک 300 هەزار دیناری عێراقییە، بەڵام ئەگەر هەمان شێرپەنجە لە قۆناخی سێ یان چوار دەستنیشان بکرێت، بۆ 21 رۆژ 12 ملیۆن دیناری عێراقی تێدەچێت.
بەگوتەی د. لوقمان نانەکەلی، پسپۆڕی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر کە بە رووداوی گوتووە، نرخی چارەسەرییەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەراورد بە ماوەی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک بەم شێوەیەیە؛
- لە ماوە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەکە؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی دوو و سێی شێرپەنجەکە، ئەگەر پێویستی بە دەرمانی بایۆلۆژی و کیمیایی بێت؛ 20 بۆ 30 هەزار دۆلار.
- لە ماوەی قۆناخی چواری شێرپەنجەکە؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلار.
بەم شێوەیە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەرەوە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ