رووداو - تەندروستی
لەنێو ستۆدیۆی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس، کۆمەڵێک منداڵ و کەسی داون لەگەڵ خێزانەکانیان ئامادە بوون و هەر یەکەیان پەیامێکی تایبەت بە بەهرە، لێهاتوویی و تواناکانیان خستەڕوو. پسپۆڕێکی منداڵان دەڵێت: پێویستە زوو زوو پشکنینیان بۆ بکرێت.
د. زینە فەرهاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاند، ئەوانەی کۆنیشانەی داونیان هەیە پێویستە پشکنینی تایبەتیان بۆ بکرێت، بەتایبەت هێڵکاریی دڵ، چونکە 50٪ـیان دڵکونیان هەیە. هەروەها بەشێکیشیان کێشەی غودەیان هەیە و زیاتریش تووشی شێرپەنجەی خوێن دەبن.
بەگوتەی د. زینە فەرهاد، منداڵانی داون لەهگەڵ هەڵکشانی تەمەن، تووشی شەکرە و لەبیرچوونەوەش دەبن، بەڵام ئەوەش باس دەکات کە ''منداڵانی داون کەسانی خۆشەویست، راستگۆ، تێکەڵ و کۆمەڵایەتین''.
د. مەهدی خالید، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی رۆماتیزم و شیاندنەوەی پزیشكی یەکێکی دیکەیە لە میوانەکان و دەڵێت: بە راهێنان و شیاندنەوە دەکرێت شێوازی ژیانی ئەو منداڵانە باشتر ببێت بەتایبەت بەهێزکردنی ماسوولکەکانیان.
سەراب تاریق، راهێنەری منداڵانی خاوەن کێشەی گەشە و پێگەیشتن گوتی، ''هەر لە بناخەوە منداڵانی داون خۆشەویستی و سۆزێکی زیاتریان هەیە و زۆر یارمەتیی کەسانی دەوروبەریان دەدەن''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ