رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک بەریتانیا ئاشکرای دەکات، پیاوان ئەو خانمانەیان پێ سەرنجڕاکێشترە کە کەمتر ماکیاژ دەکەن.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی بانگۆر و زانکۆی ئابەردینەوە لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، پیاوان زیاتر حەزیان لەو خانمانەیە کە کەمتر ماکیاژ بەکاردەهێنن و سرووشتیتر دەردەکەون.
لە تاقیکردنەوەکەدا، داوا لە گرووپێکی خانم کرا وێنەیان بگیرێت پێش و پاش ئەوەی بە شێوەی ئاسایی ماکیاژیان دەکرد بۆ دەرچوونێکی شەوانە. پاشان توێژەران زنجیرەیەک وێنەیان دروست کرد کە لە بێ ماکیاژییەوە دەستیپێدەکرد تاوەکو دەگەیشتە مەیکئاپی تەواو. دواتر داوا لە گرووپێکی جیاوازی پیاوان و خانمان کرا کە هەڵسەنگاندن بۆ وێنەکان بکەن.
هەردوو رەگەز بە شێوەیەکی بەردەوام ئەو دەموچاوانەیان بە سەرنجڕاکێشتر هەڵسەنگاند کە مەیکئاپێکی مامناوەند یان کەمیان کردبوو نەک ئەوانەی مەیکئاپی زۆریان کردبوو.
ئەوەی زیاتر جێی تێڕامان بوو ئەوە بوو کە خانمان پێیان وابوو کەسانی تر، بەتایبەت پیاوان، حەزیان لەو خانمانەیە کە مەیکئاپێکی زۆر زیاتریان کردووە، لە کاتێکدا لە راستیدا وا نەبوو.
هێزبەخشترین پەیامی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە، کە خانمان پێویستیان بە مایکیاژی قورس نییە بۆ ئەوەی بە سەرنجڕاکێش ببینرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ