نهێنیی خواردنی مۆز لەلایەن یاریزانانەوە ئاشکرادەکرێت

30-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

زۆرجار یاریزانانی تۆپی پێ، تێنس و وەرزشەکانی دیکە لەکاتی یارییەکان و کۆتایی یارییەکاندا مۆز دەخۆن، یاریزانانی تێنس لەنێوان و کۆتایی گێمەکان و یاریزانانی تۆپی پێش لەنێو ژووری جلگۆڕین. بێگومان دەکرێت نهێنییەکی تەندروستی لە پشت ئەم کارەوە بێت.
 
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، مۆز میوەیەکی دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییە پێویستەکان کە توانای یاریزانان باشتردەکات و وزەیەکی زۆریان پێدەبەخشێت.
 
ناوەندەکە دەڵێت، مۆز کاربۆهیدراتی سادەی تێدایە، بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ وزە و جەستە بەکاریدەهێنێت. ئەمەش ماندوویەتیی کەمدەکاتەوە، ئەو ناوەندە ئەوەش باسدەکات، رۆژانە پێویستە یەک بۆ دوو مۆز بخورێت.
 
ئەم سوودانەی مۆزیش ئاشکرادەکات؛
 
- دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و مس؛ رێگری لە گرژبوون و ئازاری ماسوولکەکان دەکات.
- رێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە؛ جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
- دەوڵەمەندە بە مادەی تریپتۆفان؛ دەروون باشتردەکات و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی پاڵەوانێتیی وێمبڵدۆنی تایبەت بە تێنس، بە درێژایی ماوەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە لە هەر ساڵێکدا، سێ تۆن و 300 کیلۆگرام مۆز دەخورێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریانا بۆرتنەر و سەگەکەی.

سەگێک پێش پشکنینە تاقیگەییەکان، هەست بە شێرپەنجەی خاوەنەکەی دەکات؛ چیرۆکەکەی بزانە

خانمێکی 31 ساڵانی ئەمریکی چیرۆکی خۆی و سەگەکەی دەگەڕێتەوە کە لەو کاتەی تووشی شێرپەنجە بووە، سەگەکەی پاڵپشتێکی باشی دەروونیی بووە، تەنانەت ئەو دەڵێت، سەگەکەی پێش پشکنین، هەستی بەوە کردووە ئەو خانمە کە دەکاتەوە خاوەنەکەی، شێرپەنجەی تووشبووە.