تەندروستی
کەشوهەوای پارێزگای ورمێ. وێنەکە لەلایەن خوێندکارێکی پزیشکیی گشتیی تایبەت بۆ رووداو نێردراوە.
رووداو - تەندروستی
ئەنجوومەنی فریاکەوتن و پیسبوونی هەوای پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی پیسبوونی هەواوە پێویستە هاووڵاتییان کەمترین بەرکەوتەیان لەگەڵ دەرەوەدا هەبێت، بەتایبەت ئەو خانمانەی منداڵی خوار 6 ساڵانیان هەیە.
ئەنجوومەنی فریاکەوتن و پیسبوونی هەوای پارێزگای ورمێ جەخت لەوە دەکاتەوە، گرووپە مەترسیدارەکان لەکاتی پیسبوونی هەوا پێویستە ئەم ماوەیە لە ماڵەوە بمێننەوە وەکو (منداڵان، خانمانی دووگیان، بەساڵاچووان و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان).
هاوکات بەرپرسانی تەندروستیی پارێزگاکە هۆشداری دەدەن کە چالاکیی وەرزشی لە شوێنە کراوەکاندا نەکرێت.
هەر بە بڕیاری ئەو ئەنجوومەنە، بەشێکی زۆری قوتابخانەکان داخراون. بەگوێرەی کۆمپانیای کۆنتڕۆڵی هەوای تاران، ئێستا کواڵیتیی هەوای پایتەخت لە بارێکی ناتەندروستدایە و رێژەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا (2.5PM) زیاترە لە 153 کە ئاستی ئاسایی دەبێت کەمتر لە 100 بێت.
بەپێی مایۆکلینیک، رێژەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی PM2.5 زیاتر بوو لەئاستی ستاندارد، دەکرێت
کورتخایەن ببنەهۆی؛
- سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت
- ناڕێکیی لێدانی دڵ
- نۆرەی رەبۆ
- کۆکە و هەناسەتەنگی
درێژخایەن ببنەهۆی؛
- لەدایکبوونی منداڵی ناکام
- تووشبوون بە رەبۆ و هەوکردنەکانی سییەکان
- تێکچوونی پێکهاتەی سییەکان
- شێرپەنجە
- جەڵتەی مێشک و دڵ
- نەزۆکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ