رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵێک زانای ئەمریکی رایانگەیاند، کارێکی "دەرئاسا"یان کردووە و توانیویانە لە تاقیگەدا ئەو مشکانەی تووشی ئەلزەهایمەر بوون، بەتەواوی چارەسەر بکەن. ئەمەش هیوایەکی گەورەیە بۆ ئەو ملیۆنان مرۆڤەی بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن.
نهێنییەکە چی بوو؟
زانایان تێکەڵەیەکی کیمیایی نوێیان بەکارهێناوە بە ناوی P7C3-A20، بیرۆکەکە لەسەر ئەوە دامەزراوە کە مێشکی مرۆڤ کاتێک پیر دەبێت یان تووشی ئەلزەهایمەر دەبێت، وزەی خانەکانی کەم دەکات، لەبەر ئەوەی مادەیەک بەناوی NAD+ هەیە کە لەو تەمەنەدا کەم دەبێتەوە.
ئەم دەرمانە نوێیە کار بۆ ئەوە دەکات ئەو وزەیە بۆ مێشک بگەڕێنێتەوە و وەک جاران کاری خۆی بکات.
تاقیکردنەوەکە چۆن بوو؟
بۆ مشکە گەنجەکان: کاتێک دەرمانەکەیان پێدان، رێگری کرد لەوەی لە داهاتوودا تووشی نەخۆشییەکە ببن.
بۆ مشکە پیرەکان: ئەمەیان گرنگترین بەشە؛ ئەو مشکانەی کە پێشتر تووشی ئەلزەهایمەر ببوون و دۆخیان خراپ بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەرەکە، بیرەوەرییان گەڕایەوە و مێشکیان چاک بووەوە.
پەیامێکی هیوابەخش
د. ئەندروو پێپەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە و مامۆستای زانکۆی CWRUی ئۆهایۆ دەڵێت: "گرنگترین وانە لێرەدا پەیامە هیوابەخشەکەیە: مەرج نییە زیانەکانی ئەلزەهایمەر هەمیشەیی بن، مێشک دەتوانێت خۆی چاک بکاتەوە."
ئەی بۆ مرۆڤ؟
زانایان زۆر گەشبینن و دەڵێن، رەنگە لە 5 بۆ 10 ساڵی داهاتوودا بتوانرێت ئەم چارەسەرە بۆ مرۆڤیش بەکاربێت و ژیانی نەخۆشەکان ئاسایی بکاتەوە، بەڵام هێشتا قۆناخی تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ ماوە.
توێژینەوەکە لە لایەن تیمێک لە زانایانی زانکۆکانی Case Western Reserve Universityی ئۆهایۆ، University Hospitals و Louis Stokes Cleveland VA Medical Center کراوە و لە گۆڤاری پزیشکیی Cell Reports Medicineی ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ