پسپۆڕێک: منداڵ هەبووە بەنهێنی جگەرەی کێشاوە، تووشی نەخۆشییەکی سییەکان بووە ئینجا پێی زانراوە

31-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. عەبدولڕەحمان رێکانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە- نالین حەسەن، پێشکێشکار. وێنە: رووداو
د. عەبدولڕەحمان رێکانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە- نالین حەسەن، پێشکێشکار. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ئێستا بەهۆی جگەرە و ‌نێرگەلەکێشان نەخۆشییەکانی هەوکردن، رەبۆ و تەنانەت شێرپەنجەی سییەکانیش لەنێو خەڵک و بەتایبەتیش لەنێو گەنجاندا زیاد بوون.
 
ئەمڕۆ شەممە 31-5-2025 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووتن لە بووڵتەنی نووڕۆژدا د. عەبدولڕەحمان رێکانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان ئاشکرای کرد، منداڵ هەبووە هەر لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە دەستی بە جگەرەکێشان کردووە و دایک و باوکی لێی بێخەبەر بوون تا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشییەکی سییەکان بووە، ئینجا پێیان زانیوە.
 
د. عەبدولڕەحمان رێکانی لەبارەی دەستپێشخەرییە هەمیشەییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووتن، گوتی: رێگەیەکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی هۆشیاریی خەڵک لە زیانەکانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ.
 
بەگوتەی د. عەبدولڕەحمان رێکانی، بەشێکی زۆری ئەو منداڵانەی دەست بە جگەرەکێشان دەکەن، باوک یاخود دایک و باوکیان جگەرەکێشن و ئەوانیش وەکو چاولێکەری، جگەرەدەکێشن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.