خەڵاتی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداو بۆ ساڵی 2025 راگەیێندرا؛ دانیشتووی گوندێکی دەوروبەری هەولێرە

31-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گەیلان محەممەد بەشداربوویەکی ئەنتیتۆباکۆ بوو، وازی لە تووتن هێنا و ئۆتۆمبێلێکی بردەوە؛ ئەو دانیشتووی گوندی لاجانە لە دەوروبەری هەولێر و تەمەنی 30 ساڵە.
 
ئەمشەو شەممە 31-5-2025 تیروپشک بۆ براوەی ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەترسی جۆری شێری حەوت پڕۆ راکێشرا، لەکۆی 2889 بەشداربووی سەرکەوتوو ل؛ە پڕۆژەکە، 100 بەشداربوو ناویان خرایە نێو تیروپشک و ئەمشەویش یەکێکیان دەستنیشانکرا بە براوەی پڕۆژەکە.
 
هەموو براوەکان ئەمشەو تاجی ژیانیان خرایە سەر، بەو مانایەی کە ئەوان براوەی ژیانیان بوون، بە منداڵ، گەنج و پیرەوە لە هەردوو رەگەزەکە بەشدارییان کردبوو.
 
پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لە ساڵی 2017 دەستیپێکرد، تاوەکو 2020 نزیکەی 40 هەزار کەس لە شوێن و وڵاتی جیاوازەوە بەشدار بوون، تەنیا ئەم ساڵ نزیکەی 15 هەزار کەس بەشدارن، 2889 کەس لەوانە پشکنینەکانیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و 100 کەسیشیان ناویان چووەتە نێو تیروپشک.
 
ئامانجی پڕۆژەکە
 
ئامانجی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتمانییانە لە جگەرە و نێرگەلەکێشان و بەرهەمهێنانی نەوەیەکە دوور لە جگەرە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی، تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری هاونیشتمانیان لە رێگەی پرۆژەکەوە بە سەرکەوتوویی وازیان لە جگەرە هێناوە و ئێستا لە تەندروستییەکی زۆرباش و دوور لە دووکەڵی جگەرە دەژین.
 
لە ماوەی رابردوودا سێ ساڵ بەسەریەکەوە، 2017 تاوەکو 2020 تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکەم میدیا لە جیهاندا کەمپینی ئەنتیتۆباکۆی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد، لەو سێ ساڵەدا نزیکەی 40 هەزار کەس لە هەموو بەشەکانی کوردستان و کوردانی تاراوگەش بەشدارییان تێداکرد و وازیان لە تووتن هێنا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."