رووداو - تەندروستی
راهێنەرێکی وەرزشی و لەشجوانیی بە رەچەڵەک ئیتاڵی کە تەمەنی 68 ساڵە، رێنوێنیی خانمان دەکات، ''بایەخ بە وەرزشەکانی رۆژانە بدەن و هەمیشە کار بکەن بۆ ئەوەی جەستەیان رێک بێت''.
ئیلین لاتام، راهێنەری وەرزشییە و خاوەنی هۆڵی orangetheory fitness لە ئەمریکا، ئەو ماستەری هەیە لە چالاکیی جەستەیی لە زانکۆی ستەیت لە نیویۆرک، لە پڕۆفایلەکەیدا بەشێک لە شێوازی لەشڕێکیی خۆی باس دەکات.
ئەو دەڵێت: ''لەشجوانی و وەرزش هەمیشە بەشێکبوون لە ژیانم'' و ''هەر لە منداڵییەوە خولیای وەرزش بووم''.
ئیلین ئاماژە بەوە دەکات، هەفتەی شەش رۆژ وەرزش دەکات و زۆر بەپێ دەڕوات، تەنانەت بەپێ رۆیشتنەکەشی بۆ ماوەی 45 خولەکە و بەشێوازێکە کە لێدانی دڵی خێرا لێبدات، ئەمەش بەپێی توێژینەوەکان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.
هانی خانمانیش دەدات کە بایەخ بە شێوازی ژیانی تەندروست بدەن بۆ ئەوەی تەمەنێکی دوور لە ئازار و ناڕێکییەکانی جەستە بەسەر ببەن.


بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ