رووداو - تەندروستی
لە کۆیە نەشتەرگەری بۆ خانمێکی 45 ساڵان کرا و 22 گرێی منداڵدان و کیسێکی هێلکەدان لە جەستەی دەرهێنرا.
نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە کرا و ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-7-2025 بەفرین سەمەد، بەڕێوەبەری بەشی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.
بەفرین سەمەد دەڵێت، لێهاتوویی پزیشکەکانمان وایکرد کە ژیانی خانمەکە پارێزراو بێت و دوای نەشتەرگەرییەکە تووشی هیچ لێکەوتەیەکی مەترسیداری خوێنبەربوون نەبێت.
د. زەینەب عەباس، پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری تیمی نەشتەرگەرییەکە بە رووداوی گوت، ئەو خانمە ئازاری سکی هەبوو و سووڕی مانگانەشی تێکچووبوو، بە پشکنینی سۆنەر دەرکەوتووە کە کیسی و گرێی منداڵدانی هەیە.
ئەو پسپۆڕە گوتیشی، نەشتەرگەرییەکە دوو کاژێری خایاند و ئێستا نەخۆشەکە تەندروستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ