عومرەکارێکی خەڵکی ئاکرێ لە سعودیە گیانی لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
عومرەکارێک لە شاری مەدینەی سعودیە گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، بەهۆی نەخۆشییەوە بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "عومرەکارێک لە شاری مەدینە دوای مانەوەی بۆماوەی نزیکەی مانگێک لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد."
 
ئەو عومرەکارە ناوی فاتمە هاشم سلێمانە و خەڵکی ناحیەی بجیلی سەر بە قەزای ئاکرێیە.
 
بە گوتەی کاروان ستوونی، فاتمە هاشم لە گۆڕستانی بەقیع لە شاری مەدینە بە خاک دەسپێردرێت.
 
ئەمە یەکەم عومرەکاری کوردە لە ئەم ساڵدا لە سعودییە گیان لەدەست بدات. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، پار 14 هاونیشتمانی لە کاتی رێوڕەسمەکانی عومرە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە