بەربژێری هەسەدە بۆ پارێزگاری حەسەکە: لەگەڵ دیمەشق لەسەر ناوی من رێککەوتن کراوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نووشین حەمێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەربژێری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە، رایگەیاند، لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا لەسەر دیاریکردنی ئەو بۆ ئەو پۆستە رێککەوتن کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەچێتە دیمەشق.
 
یەکشەممە 1-2-2026 نوورەدین ئەحمەد، بەربژێری (هەسەدە) بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەنێوان هەردوو لایەندا (هەسەدە و حکومەتی سووریا) لەسەر ناوی من بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری حەسەکە، رێککەوتن کراوە."
 
ئەو بەربژێرەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا و بەرپرسانی حکومەتی سووریا کۆببێتەوە.
 
نوورەدین ئەحمەد پەیامێکی ئاراستەی کورد و دانیشتووانی ناوچەکە کرد و گوتی: "داوا لە خودای گەورە دەکەم لەم کارەدا، کە خێر بێت بۆ گەل و وڵاتەکەمان، سەرکەوتوومان بکات. سۆند دەخۆم کە دڵسۆزی خوێنی شەهیدانمان بم و بە هەموو توانایەکمەوە خزمەتی گەلەکەم و خەڵکی ناوچەکە بکەم."
 
سەبارەت بە ئەجێندای کارکردنی لە ئەگەری دەستبەکاربوونی، نوورەدین ئەحمەد گوتی: "کارە سەرەکییەکانم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چەسپاندنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، دابینکردنی ئاسایش، ئارامی و ئاشتی دەبێت بۆ کۆمەڵگەکەمان."
 
هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکان" بەشێکی سەرەکی دەبێت لە ستراتیژیی کارکردنی و دڵنیایی دا بە خەڵکی ناوچەکە کە "داهاتوو باشتر دەبێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری سەر بە دیمەشق. وێنە: AFP

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: 250 ئەندامی ئاسایشی سووریا دەچنە پارێزگای حەسەکە

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق، نزیکەی 250 ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سووریا دەربازی پارێزگای حەسەکە دەبن. ئاماژە بەوەش دەکات، بەڕێوەبردنی دەروازەی سنووریی سێمالکا و فڕۆکەخانەی قامشلۆ بە هاوبەشی دەبێت