ئەندامێکی لیژنەی پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندن لە سووریا: هەفتانە کوردی 2 کاژێر لە ناوچە کوردنشینەکان دەخوێندرێ
مەننان جەعفەر، ئەندامی لیژنەی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا دەڵێ، پرۆگرامێکی نوێی خوێندن ئامادە دەکەن کە تێیدا زمانی کوردی هەفتانە دوو کاژێر لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی دیکە دەخوێندرێ