ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی: 19ـی شوبات یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی دەڵێ، بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان، رۆژی پێنجشەممە، 19ی شوباتی 2026، دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، چونکە بینینی مانگ لە ئێوارەی سێشەممە، 17ی شوباتدا "مەحاڵ" دەبێت.
 
بەگوێرەی ناوەندەکە، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی سێشەممە، 17ی شوباتی 2026، چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، بەڵام بەپێی هەموو پێوەرە فەلەکییەکان، بینینی مانگ لەو رۆژەدا لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەحاڵە، چ بە چاوی ئاسایی بێت یان تەلیسکۆپ.
 
ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی، هۆکاری نەبینینی مانگ لە 17-2-2026، بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە مانگ پێش خۆرئاوابوون، یان هاوکات لەگەڵ خۆرئاوابووندا ئاوا دەبێت.
 
 بۆ نموونە:
 
-   لە جاکارتا، مانگ 6 خولەک پێش خۆر، ئاوا دەبێت.
-   لە ئەبووزەبی، مانگ یەک خولەک پێش خۆر، ئاوا دەبێت.
-   لە ریاز، مانگ 42 چرکە پێش خۆر، ئاوا دەبێت.
-   لە قاهیرە، مانگ تەنیا 2 خولەک دوای خۆرئاوابوون دەمێنێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنیا 1.3 پلە لە خۆرەوە دوورە، بینینی مەحاڵە.
 
رۆژی سێشەممە، 17ی شوبات، خۆرگیرانێکی بازنەیی لە باشووری ئەفریقا و جەمسەری باشوور روودەدات، ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی مانگ لەو کاتەدا لەنێوان زەوی و خۆردایە و ناشێت ببینرێت.
 
ناوەندەکە هۆشداری دەدات کە لەوانەیە هەندێک کەس بەهەڵە بانگەشەی بینینی مانگ بکەن، چونکە لەو ئێوارەیەدا هەسارەی ڤینۆس (زەهرە) لە نزیک شوێنی مانگ دەبێت و رەنگە لەگەڵ مانگی نوێ تێکەڵ بکرێت.
 
کەی یەکەم رۆژی رەمەزانە؟
 
بەهۆی مەحاڵیی بینینی مانگ لە رۆژی سێشەممە، ئەو وڵاتانەی پشت بە بینینی راستەوخۆی مانگ دەبەستن، رۆژی چوارشەممە، 18ی شوبات، وەک تەواوکەری مانگی شەعبان دادەنێن و رۆژی پێنجشەممە، 19ی شوباتی 2026، دەکەنە یەکەم رۆژی رەمەزان.
 
بەڵام ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، 18ی شوبات، مانگ بە ئاسانی و بە چاوی ئاسایی لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دەبینرێت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوای خۆرئاوابوون لە ئاسماندا دەمێنێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

2026 نوورەدین ئەحمەد، بەربژێری (هەسەدە) بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە

بەربژێری هەسەدە بۆ پارێزگاری حەسەکە: لەگەڵ دیمەشق لەسەر ناوی من رێککەوتن کراوە

بەربژێری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە، رایگەیاند، لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا لەسەر دیاریکردنی ئەو بۆ ئەو پۆستە رێککەوتن کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەچێتە دیمەشق.