دەم پارتی لە سرووجەوە بەرەو سنووری کۆبانێ رێپێوان دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ پاڵپشتیکردن لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی سرووجی سەر بە پارێزگای روهاوە تاوەکو سنووری کۆبانێ رێپێوانێک ساز دەکات.
 
رێپێوانەکە کاژێر 15:00ی ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-02-2026، بە پێشەنگایەتیی پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتییەکان لە ناوەندی شارۆچکەی سرووجەوە دەستپێدەکات و تاوەکو سەر سنووری کۆبانێ بەردەوام دەبێت.
 
فەرید شەنیاشار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی روها داوای لە خەڵک کرد بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەن و رایگەیاند: "ئێمە وەکو گەلی کورد لە ساڵی 2014ـەوە لەگەڵ گەلانی رۆژئاوا لە هاوپشتیداین و ئەو هاوپشتییەشمان بەردەوامە."
 
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی 1ی شوبات رۆژی جیهانیی هاوپشتییە لەگەڵ رۆژئاوا، بۆیە "لەو چوارچێوەیەدا بۆ پاڵپشتیی گەلی کۆبانێ و رۆژئاوا کاژێر 15:00 لە گۆڕەپانی سرووجەوە بەرەو رێگەی کۆبانێ رێپێوانێکی دیموکراتییانە دەکەین و چاوەڕوانی گەلە سەربەرزەکەمانین."
 
هەر لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، بڕیارە هەر ئەمڕۆ کاژێر 15:00 لە ئامەدی باکووری کوردستانیش رێپێوانێک بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندان لە مێردین بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان

لە مێردین 15 کەس بەهۆی بەشدارییان لە چالاکییەکان بۆ رۆژئاوا دەستگیرکران

لە مێردینی باکووری کوردستان دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی "پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان" خرانە زیندانەوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو پارێزگایە بەو هۆکارە زیندانی کراون گەیشتە 15 کەس