رووداو دیجیتاڵ
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سەر بارەگایەکیان لە قەزای داقووق 3 چەکداریان بریندار بوون، هاوکات بارەگایەکی دیکەشیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک کراوەتە ئامانج.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرش کراوەتە سەر بارەگای فەوجی سێیەمی لیوای 16 لە سنووری قەزای داقووق لە پارێزگای کەرکووک و لەو هێرشەدا 3 چەکداری حەشدی شەعبی بریندار بوون.
هەر لە چوارچێوەی ئەو هێرشانەدا، بارەگای لیوای 63ی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومانکراوە، بەڵام بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو هێرشە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
لە کەرکووک سێ شوێن کراونەتە ئامانج و پەیامنێرمان پێتان دەڵێت شوێنەکان کوێن و زیانەکانی چی بوون pic.twitter.com/JepV33FqRD
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 18, 2026
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە 3 شوێنی نێو شاری کەرکووک و قەزای داقووق، بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردوومان کراون."
بە ڤیدیۆ.. بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری ئەنبار بۆردوومان کرا pic.twitter.com/R7mMCPPLwv
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 18, 2026
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، یەکێک لە بۆردوومانەکان بارەگای عەسائیبی ئەهلی حەقی لە نێو شاری کەرکووک کردووەتە ئامانج، کە دەکەوێتە نزیک مەڵبەندی یەکێتی و باڵەخانەی کۆنی پارێزگا. هەروەها لە گەڕەکی بەدر بارەگای عەلی بێگ، فەرماندەی فەوجێکی لیوای 63 و لە گەڕەکی تسعینیش ئۆفیسی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس بۆردوومان کراون. ئەمە جگە لەقەزای داقووشیش بارەگایەکی حەشد بۆردوومانکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ