رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، هۆشداری لێزمەباران، لافاو و رەشەبا لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان دەدات. پێشبینی دەکات کەشەکە دوو رۆژ لە هەشت پارێزگای دیکەش بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە. رایگەیاند، سبەی هەینی 2ـی ئایار لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان تەواوی رۆژ لێزمەباران و ئەگەری لافاوی بەهێز لە پارێزگاکانی چەولیگ، ئامەد، ئەرزەڕۆم، قەرس، مووش، دێرسم، وان، شرنەخ، بەدلیس، خارپێت، جۆلەمێرگ، مێردین، سێرت، رووها، ئێلیە و ئەردەخان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری لافاوی لەم 16 پارێزگایە دا و راشیگەیاند، خێرایی با لەنێوان 85-90 کم دەبێت لە کاژێرێکدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) لە راگەیێندراوێکدا هۆشداریدا لە ئەگەری هەر چەشنە کۆبوونەوەی ئاو، لافاو، هەورە تریشقە و بای بەهێز کە گرفت بۆ هاتووچۆی هاونیشتمانییان دروست بکات.
داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، ئاگاداری خۆیان بن و زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە. لە هەر رووداوێکی نەخوازراویشدا داوایان لێ دەکات پەیوەندیی بە هێڵە گەرمەکانەوە بکەن بۆ بەهاناوەچوونیان.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هەمان هۆشداری بۆ تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی دەریای رەش و بەشی باکوور و باشووری رۆژئاوای تورکیا داوە و جەخت لەوە دەکاتەوە، لافاو لە هەرێمی دەریای رەش کاریگەر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ